رووسیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ربڕی
حكوومه‌تی رووسیا به فه‌رمی بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی توركیا بۆ هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرین ده‌ربڕی و رایگەیاند رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه‌س خاكی سووریا نه‌به‌زێنێ و یاساكانی نه‌شكێنێ، هه‌روه‌ها داوای كردووه رێز له سه‌روه‌ری سووریا بگرن.
رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی، له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، ماریا زههارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌ڵوێستی رووسیای ئاشكرا كرد له باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین.
ماریا ده‌ڵێ "رووسیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی روون بووه له باره‌ی بارودۆخی سووریاوه، ده‌بێت رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بگیرێ و رێزیش له سهرهوهرییهكانی بگیرێت. له سووریا زۆر نه‌ته‌وه‌ی جیاواز هه‌ن، بۆیه پێویسته خۆیان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن نه‌ك وڵاتێكی دیكه بچێتە نێو خاكیانهوه".
باسی له‌وه‌ش كردووه، كه له داهاتووی سووریادا كورد ده‌بێت پێگه‌یه‌كی باشی هه‌بێت، چونكه ئه‌وانیش پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاته‌ن و ده‌بێت بۆچوونی ئه‌وان به هه‌ند وه‌ربگیرێت.
bas news-
