مه‌لا به‌ختیار :بڕیاری ڕاپرسی و ریفراندۆم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌نگی دژ به‌داعش نابێ
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێ بڕیاری راپرسی و ریفراندۆمیش، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌نگی دژ به‌داعش نابێ، چونكه به‌ته‌نیا پاشماوه‌كان و عه‌قڵی داعشی بونیان ده‌مێنێت.
مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گوتی: "ده‌ستنیشانكردنی كاتی ریفراندۆم، له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه، ده‌كه‌وێته دوای كۆتایهێنان به جه‌نگی به‌ره‌یی دژی داعش، كه به‌هه‌موو تێڕوانینه‌كان، له‌ناوه‌ڕاست و كۆتایی ئه‌م مانگه، شه‌ڕی به‌ره‌یی و سه‌نگه‌ر، كۆتایی پێدێت".
گوتیشی: "بڕیاری راپرسی و ریفراندۆمیش، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌نگی دژ به‌داعش نابێ، چونكه به‌ته‌نها پاشماوه‌كان و عه‌قڵی داعشی بونیان ده‌مێنێت. هۆكاره‌كه‌شی حكومه‌ته‌كانی ئێستای ناوچه‌كه و عه‌قڵییه‌تی تائیفی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م عه‌قڵییه‌ته یارمه‌تیده‌ری سه‌رهه‌ڵدانی عه‌قڵی سه‌له‌فییه‌ت و تیرۆریستیه".
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه كورد، میلله‌تێكی هۆشیارو پێشكه‌وتووی ناوچه‌كه‌یه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، گۆڕاننكارییه‌كانی ناوچه‌كه، له‌دوای كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی به‌ره‌ی دژی داعش، له‌باری سیاسی و ئابوریی و یاساییه‌وه، گۆڕانكاریی گرنگ ده‌بن.
ئه‌و قسانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له میانه‌ی پێشوازیكردن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له كاتسومی مۆریاسو، كونسوڵی ژاپۆن له‌كوردستان بوو كه هه‌ریه‌ك له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئاماده‌ی بوون.
bas news-
