ئاسایشی هه‌ولێر منداڵێكی ڕفێنراو بۆ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێردا كه وێنه‌یه‌كی نێدراوه ئاماژه‌دراوه به ئه‌وه‌ی كه لە رێکەوتی 4 ئەم مانگە لە شاری هەولێر، تاوانبار ( قەیس منزر مەحمود ئەلمجمعی) پەلاماری هاوڵاتی ( شێرزاد ئەحمەد خدر) و شاگردەکەی بەناوی ( سولتان) دەدات و هەردووکیان بە سەختی بریندار دەکات، دواتر تاوانبار هەڵدەستێت بە رفاندنی منداڵێکی خاوەنکارەکەی بەناوی (سەرۆک شێرزاد ) بۆ پارێزگای دیالە.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه تاوانبار (قەیس منزر)ی بە رەگەز عەرەب لەرێگەی تەلەفونەوە، هەڕەشەی خنکاندنی منداڵە رفێنراوەکەی کردووە، ئەگەر بڕی سی هه‌زار دۆلاری پێ نەدەن.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه"تیمەکانی لێکوڵینەوە و ئۆپەراسیۆنەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی دیالە، توانیان شوێنی تاوانبار دەستنیشان بکەن و (سەرۆک شێرزاد)ی رفێندراویش ئازادبکرێت و رادەستی کەسوکارەکەی بکرێت".
bas news-
