ناوی ئەو کەسانەی بە هۆی پەکەکەوە لە سنووری زاخۆ شەهید بوونە

 	 ناوی ئەو کەسانەی بە هۆی پەکەکەوە لە سنووری زاخۆ شەهید بوونە
بە ھۆی بوونی پەکەکە لە سنووری باتیفا زیان لە سەدان گوند کەوتووە و بە ھەزار دۆنم ڕەز و باغ سووتاوە و ٤٧ گوندیش چۆڵ کراون و وێران بوونە و ٣٢ کەسیش شەهید کراون.

سنووری زاخۆ بە سەدان (کم) سنووری ھاوبەشی لەگەڵ تورکیا ھەیە و لە زۆربەی ناوچە سنوورییەکانیش پەکەکە خۆی حەشار داوە، ئەو ناوچە سنوورییانە، کە بە هۆی پەکەکەوە لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێن، زیانی زۆریان بەرکەوتووە، (محەمەد موراد فەتاح)، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی باتیفا ڕوونی کردەوە، کە تەنیا لە سنووری باتیفا و دەرکارێ لە ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئێستا بە هۆی پەکەکەوە ٤٧ گوند چۆڵ کراون و ٣٢ کەسیش شەهید کراون.

ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆیە، ژیانی خەڵکەکەی زیاتر پشتی بە بەرهەمی زستانی بەستووە، بەڵام وەک بەرپرسی ناوچەی پارتی لە باتیفا بۆ ماڵپەڕی فەرمکیی پارتی گوتی، بە هەزاران دۆنم زەوی بە هۆی پەکەکەوە لە سنووری ناوچەکە سووتاون و پەکەکەیش ستەمی زۆری لە خەڵکی ناوچەکە کردووە و ئێستاش لەو ستەمە بەردەوامن.

ناوی ئەو کەسانەی بە هۆی پەکەکەوە لە سنووری باتیفا شەهید بوون:

1- ئازاد عەبدولقادر یووسف

2- ماهیر حسێن مووسا

3- بیجان فەیسەڵ سەلیم

4- دلبرین یاسین دیوالی

5- مووسا مراد مراد

6- فرسه‌ت مەحموود عوسمان

7- محەمەد ڕه‌مه‌زان یوسف ڕیسی

8- جەعفەر فه‌قێ زین ڕیسی

9- حسێن سیلی

10- سەباح شه‌فیق عەزیز نزوری

11- جاڤ شین ئەحمەد ئه‌ڤلهی

12- محەمەد عەبدولڕەحمان

13- تاهیر ئیسماعیل فارس

14- ئیدریس ته‌ته‌ر علی

15- ساڵح سلێمان نیعمەت

16- عەبدولڕەحمان ڕه‌سووڵ حەسەن

17- جانگیر محەمەد بوزی

18- په‌وێ شه‌رانشی

19- حوسنی تاهیر گیندل

20- ئەحمەد به‌دیح

21-محەمەد شه‌ریف ئەمین

22- دلۆڤان خەلیل ڕه‌شید

23- عومەر تاهیر سینو

24- تاهیر میر

25- زیره‌ك سەلیم عومەر

26- ئەحمەد عومه‌ر

27- سەعید ئیبراهیم

28- عومەر عەلی ئیبراهیم

29- محەمەد ساڵح یووسف

30- ئیدریس محەمەد سادق

31- سەلمان عومەر یووسف

32- شڤان مووسا كه‌لش
kdp-
Top