خورماتوو.. شەش چەکدار ھەڵدەکوتنە سەر ماڵە کوردێک
محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو، رای گەیاند: "شەوی رابردوو 5 لەسەر 6/7/2017 کاتژمێر 2:40 شەش چەکداری نەناسراو ھەڵدەکەوتنە سەر ماڵی ھاووڵاتییەکی کورد بە ناوی وریا عەبدولڵا غەفور، لە گەڕەکی کۆماری و لە ئەنجامدا بڕێکی زۆری پارە و زێڕ دەدزن و ھەڵدێن".
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی روون کردەوە: " ئەو بڕە پارە و زێڕەش لە 60 مسقال زێڕ، 60 ھەزار دۆلار و لەگەڵ 30 ملیۆن دینار، پێکدێت".
باسنيوز
