بارزانی بۆ ڕۆیته‌رز: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پاشگه‌ز نابینه‌وه
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له نوێترین دیداری رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزدا، ڕای گه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ پاشگه‌ز نابینه‌وه".
بارزانی، جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و هه‌وڵانه له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ به‌غدا و هێزه ئیقلیمییه‌كان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌یه له كێشمه‌كێش به‌دوور بین.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كه‌یدا گوتیشی: "خشته‌ی زه‌مه‌نی بۆ سه‌ربه‌خۆیی دوای ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوول، به‌نه‌رمی ده‌بێت، به‌ڵام دیاری نه‌كراوه، دڵنیاشین له‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگدان له ڕیفراندۆمدا به (به‌ڵێ) ده‌بێت".
باسنيوز
