سلێمانی.. ئەو کۆپتەرانەی بۆ ئاگرکوژێنەوە کڕدراون کاریان پێ ناکرێت
له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێم، ههرکامەیان 4 هێلیكۆپته‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی بۆ به‌رگریی شارستنی شاره‌كان دابین كرد كه بۆ بهفریاكهوتنی زووی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه بەکار بهێنرێن، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دابینكردنی كۆپته‌ره‌كان له هه‌ولێر هه‌رزوو به‌كار هێندرا بۆ رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه، كه كۆپته‌ره‌كان هۆكار بوون بۆ زوو كۆنتڕۆڵكردنه‌وه و دامركاندانه‌وه‌ی ئاگره‌كه."
د.غالیب محەمەد، سەرۆکی لێژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گوتی: "بەداخەوە ئەو کۆپتەرانەی بۆ سلێمانی کڕدرابوون هەر دیار نین، نەمانبینین لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە بەکار بهێندرێن و ئاگرێکی گەورە لە وێستەگەی نەوت و بەنزین کەوتەوە دیار نەبوون، ئاگر لە ئەوبەری مێرگەپان کەوتەوە دیار نەبوون، تێناگەین ئەم کۆپتەرانە بۆچی کڕدراون؟".
گوتیشێ: "بەداخەوە بۆ هیچ مەبەستێکی ئاگرکوژێنەوە بەکار نەهێنراون و دەبێت بەدواداچوون بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو کۆپتەرانە لە کوێن".
ئەوەشی خستەڕوو "دوو رۆژی رابڕدوو رووداوێكی گه‌وره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه روویان دا كه بووه هۆی برینداربوونی زیاتر له40 كه‌س، به‌ڵام كۆپته‌ره‌كانی سلێمانی دیار نەبوون".
هاوکات لەم هەفتەیەشدا لە هاوێنە هەواری ئەحمەدئاوای سەر بە ناحیەی خورماڵ ئاگریكی گەوورە كەوتەوە بەو هۆیەشەوە 100 دۆنم باخ و دارستان سووتا و ئاگرەكەش بۆ ماوەی چوار كاتژمێر بەردەوام بوو، دواجار خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد".
باس‌نیوز
