خورماتوو.. کەسێک دوای رفاندنی بە 20 ھەزار دۆلار ئازاد کرا

 خورماتوو.. کەسێک دوای رفاندنی بە 20 ھەزار دۆلار ئازاد کرا
14 رۆژ لەمەوبەر ھاووڵاتییەکی شاری خورماتوو، لەلایەن گرووپێک چەکدارەوە دەرفێندرێ، شەوی رابردروو بەرامبەر بڕێک پارە ئازاد کرا.

محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "21/6/2017 کە 14 رۆژ لەمەوبەر لە گەڕەکی عەسکەری شاری خورماتوو، ھاووڵاتییەک بەناوی (ریاز عاسی عەباس) لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رفێندرا، کە دانیشتووی گوندی دەباجە بوو".

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو ھاووڵاتییە شەوی رابردوو کاتژمێر 11:00 بەرامبەر پێدانی 20 ھەزار دۆلار ئازاد کرا".












باسنيوز
Top