شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی: مەلا كامەران گاڵتە بە عەقڵی خەڵك دەكات

 شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی: مەلا كامەران گاڵتە بە عەقڵی خەڵك دەكات
شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی مامۆستایەكی ئاینی ناوداری هەورامانە، وەڵامی لێدوانێكی مەلا کامەران عەلی داوەتەوە لە دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، لەمبارەوە دەڵێ مەلا كامەران گاڵتە بە عەقڵی خەڵك دەكات. دەشڵێ ئەو پشتیوانی ریفراندۆم دەكات، جا با مەلا كامەران بیسەلمێنێ كە بەعسیە.

مەلا کامەران سەرباری لێدوانەكانی لە دژی سەربەخۆیی كوردستان، ئەوەشی ڕاگەیاندبوو كە ئەو مامۆستا ئاینیانەی بە پرسی ڕیفراندۆمەوە دەگلێن، پەروەردەی بەعسن. لە وەڵامدا شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی مامۆستایی ئاینی لە دەڤەری هەورامان گوتی "وای لێ هاتووە حزب دەستی تێکەڵی هەموو شت کردووە، وای لێ هاتووە ئەم مەلایانە بە ئاراستەكردن بۆچوونیان دەردەبڕن، دواتر با بزانین بەعس لە کوێ باوی ماوە تا خەڵکانێک بمانخەنە بەرەی بەعسیەوە؟ ئەمەی باسی کردووە وشکە بەهانەیە، پاساو دروستکردن و بیانوو هێنانەوەیە".

گوتیشی "فەرموو مەلا كامەران بیسەلمێنێ کە بەعسین، من لە تەوێڵە و هەورامانم، بۆ من ڕیفراندۆم لە نان گرنگترە، لە هەموو ئیشە تایبەتیەکانم گرنگترە، پێم بڵێن بەعس چۆن دەگاتە لای من؟ بەعس چی دەکات لای ئێمە؟ ئەمەی باسی کردوووە جیا لەوەی کاریگەری لەسەر پێکەوە ژیان دەکات، بەڵکو دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان لە گیانی هاوکاری دوور بکەنەوە، جۆرێکە لە گاڵتەكردن بە عەقڵی خەڵک".












باسنیوز
Top