ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك: كەس بۆی نییە جلی كوردی لە هاووڵاتییان قەدەغە بكات
فوئاد حوسێن، ئەندامی لێژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕاگەیاند: "ئاگاداری ئەو بڕیارەی كۆمپانیای نەوتی باكوور نیم كە دەركراوە، بەڵام نەكۆمپانیای نەوتی باكوور نە هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت جلی كوردی لە هاووڵاتییان قەدەغە بكات، چونكە بەپێی مادەی (4)ی دەستووری عێراق زمانی كوردی و عەرەبی هاوشێوەن، بە هەمان شێوەش جلی كوردی سیمای نەتەوەیەكە و كەس ناتوانێت قەدەغەی بكات".
دەشڵێت، هەر بڕیارێك دەربكرێت چ لەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكوورەوە بێت، یان شوێنێكی دیكە، دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و لەوێ قسەی لەسەر بكرێت."
جەختیشی كردەوە: "بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارە دەكات، كە كۆمپانیای نەوتی باكوور دەری كردووە".
كۆمپانییای نەوتی باكوور لە كەركووك بڕیارێكی دەركردووە و بەپێی ئەو بڕیارە جلی كوردی لە پێشمەرگەكان لە كاتی هاتوچۆدا قەدەغە كردووە، هەروەها بەشە غازی ئەو پێشمەرگەكانەی کە پاسەوانی لە سنووری كەركووك و خودی كۆمپانیای كەركووك دەكەن، بڕاوە."
باسنیوز
