لە سۆران كەرناڤاڵی پشتگیریی جەماوەری بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ساز كرا
نوورەدین دری، بەرپرسی نووسینگەی دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان،راگەیاند، "كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/7/2017 بۆ پشتگیری لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و دژی دادگاییكردنی "رێبوار تالەبانی" سەرۆكی ئەنجومەن بە وەكالەت، لە هەمبەر هەڵکردنی ئاڵای كوردستان لە تەك ئاڵای عێراق لە شاری كەركووك، لە سۆران كەرنەڤاڵی جەماوەری دژبە بەو بڕیارە و پشتگیریكردن لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ساز كرا".
گوتیشی "لەو كەڕنەڤاڵەدا رۆشنبیران و چالاكوانان و رۆژنامەنووسان و كەسوكاری شەهیدە سەربەرزەكان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و حزبی و سەربازی ئامادەبوون، یەكدەنگ بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و دروشمی (بەڵی) بۆ سەربەخۆیی كوردستان و پشتگیریكردنیان لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوە چوو".
باسنیوز
