لە سۆران كەرناڤاڵی پشتگیریی جەماوەری بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ساز كرا

لە سۆران كەرناڤاڵی پشتگیریی جەماوەری بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ساز كرا
بۆ پشتگیری لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و دژی بڕیاری دادگاییكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، ئەمڕۆ پێنجشەممە كەرنەڤاڵێكی جەماوەری لە سۆران ساز دراو ئاڵای كوردستان بەرز كرایەوە.



نوورەدین دری، بەرپرسی نووسینگەی دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان،راگەیاند، "كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/7/2017 بۆ پشتگیری لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و دژی دادگاییكردنی "رێبوار تالەبانی" سەرۆكی ئەنجومەن بە وەكالەت، لە هەمبەر هەڵکردنی ئاڵای كوردستان لە تەك ئاڵای عێراق لە شاری كەركووك، لە سۆران كەرنەڤاڵی جەماوەری دژبە بەو بڕیارە و پشتگیریكردن لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ساز كرا".



گوتیشی "لەو كەڕنەڤاڵەدا رۆشنبیران و چالاكوانان و رۆژنامەنووسان و كەسوكاری شەهیدە سەربەرزەكان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و حزبی و سەربازی ئامادەبوون، یەكدەنگ بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و دروشمی (بەڵی) بۆ سەربەخۆیی كوردستان و پشتگیریكردنیان لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوە چوو".






باسنیوز
Top