شاندێکی باڵای یەکێتی و یەکگرتوو کۆ بوونەوە

شاندێکی باڵای یەکێتی و یەکگرتوو کۆ بوونەوە
کەمێک پێش ئێستا شاندێکی باڵای یەکێتیی نشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە شاری سلێمانی بۆ تاوتوێی پرسی ڕیفراندۆم کۆ بوونەوە.


ئەمڕۆ "شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی سەڵاحەدین محەمەد بەھادین، ئەمینداری گشتیی ئەو حزبە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری سلێمانی، کۆبوونەوە و شاندەکەی یەکگرتوو لەلایەن ھەریەک لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، عومەر فەتاح، مەلا بەختیار، حاکم قادر و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، پێشوازیان لێ کراوە."



بەپێی ئەو زانیارییانەی لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگوکردنە لەسەر کارەکانی ئایندەی پرسی ڕیفراندۆم و ھەڵبژاردنی نوێنەری پارت و لایانە سیاسییەکان بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم. وا بڕیارە یەکێتی و یەکگرتوو بە ھاوبەشی لەگەڵ حزبەکانی دیکە دەستەیەک دامەزرێنن بۆ ڕازیکردنی ئەو لایەنە سیاسییانەی تا ئێستا نوێنەری خۆیان بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم نەناردووە".



باسنیوز
Top