سلێمانی.. 71 ھاووڵاتی لەسەر سەرپێچی و دیاردەی ڕاوکردن دەستگیرکراون
ھێمن کەمەرخان ئەفەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستماندان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا 70 ھاووڵاتی لەسەر سەرپێچی و دیاردەی ڕاوی نایاسایی دەستگیرکراون، کە 41 ھاووڵاتییان لەسەر ڕاوی ماسی و 12 یان لەسەر ڕاوی باڵندەی کێوی و 17 ھاووڵاتییان لەسەر زیادەڕۆیی و ھاووڵاتییەکیش لەسەر داربڕین دەستگیر کراون".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو: "لەو مانگەدا دەست بەسەر دوو چەکی جۆری تاپڕ، حەوت فیشەکی تاپر، چەکێکی کڵاشینکۆف، 11 فیشەکی کڵاشینکۆف، 11 باڵندەی کێوی زیندووی جۆراوجۆر، سێ باڵندەی کێوی ڕاوکراو، 15 داو، لایتێک، 73 تۆڕی ماسی گرتن، 75 ماسی قەبارە جیاواز، دوو بەلەم، ھەروەھا دوو ماتۆڕ و دوو قولاپ، 10 ئامێری بیرلێدان و دوو گەڵابە دار گیراوە".
ئاشکراشی کرد: "ھەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 30 داری دارستانی سروشتی، دوو دۆنم ڕەز و باخی ھاووڵاتییان، ھەزار و 125 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە".
bas news-
