رفێندراوانی کوردی ئێزدی لە رەقەوە بۆ دێرزور دەگوازرێنەوە
بەرێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی، ئەوە دەخاتەڕوو کە تیرۆریستانی داعش لە وڵاتی سووریا، دەستیان بە گواستنەوە رفێندراوانی کوردی ئێزدی لە رەقەوە بۆ شاری دێرزور کردووە.
حسێن کورۆ قائێدی، بەرێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی،راگەیاند: "لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رەقە، تیرۆیستانی داعش، دەستیان بە گواستنەوەی رفێندراوانی کوردی ئێزدی لە رەقەوە بۆ دێرزور کردووە، بۆیە پێشبینی ئەوە دەکەین کە ئەو ژمار زۆرەی رفێندراوان رزگار نەکرێن، چونکە لە مووسڵیش تیرۆریستانی داعش رفێندراوانی کوردی ئێزدییان بۆ تەلعەفەر و سووریا گواستنەوە".
بەرێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی، ئەوەشی خستەڕوو: "بە سەدان رفێندراوانی ئێزدی لە رەقە و وڵاتی سووریان ھەن، بەپێی زانیارییەکانمان ئێستا تیرۆریستان، ئەو رفێندراوانە بۆ دیرزور و ھەندێک دەڤەری دیکە دەگوازنەوە، بۆیە خوازیارین گشت رفێندراوانی کوردی ئێزدی، ئازاد بکرێن".
bas news-
