ڕاپەڕین.. ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە

ڕاپەڕین.. ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەکی چوارقورنە - دوکان سێ کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە (2017/7/5)، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: "ئەمرۆ کاتژمێر (1:40) خولەکی دوای نیوەڕۆ ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەسەر رێگای سەرەکی چوارقورنە - دوکان لەنیوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری مازدا تەکسی و ڤالڤۆ قەمارە ڕوویدا".


هاتوچۆی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەئەنجامی ڕووداوەکەدا (3) ھاووڵاتی بریندار بوون، ھۆکاری رووداوەکەش مازداکە چووەتە سایدی بەرامبەر و ئەم ڕووداوەی لێ کەوتووەتەوە.

bas news-
Top