ژه‌نه‌راڵى پایز: (به‌ڵێ) بۆ ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
یه‌كێك له شاعیره دیاره‌كانى كورد له ده‌ڤه‌رى سلێمانى، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پرسی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پرسێكى گرنگه و هه‌مووان سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت، منیش له پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا (به‌ڵێ) بۆ ڕیفراندۆم ده‌كه‌م.
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان، ناسراو به (ژه‌نه‌راڵی پایز)، شاعیرێكى دیارى كورده له ده‌ڤه‌رى سلێمانى ڕاگه‌یاند: "پرسی ڕیفراندۆم یه‌كێكه له پرسه ده‌ستوورى و یاساییه‌كان و ئه‌نجامدانى كارێكى باشه،، تا ئێستاش هه‌وڵێكى باشى بۆ دراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه زۆر گرنگه كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌كڕیزبن له‌م كاته‌دا، :" چونكه پرسه‌كه په‌یوه‌ندى به سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه، كه‌م نییه، ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌كڕیزبین ئه‌وا ئه‌نجامێكى باشى ده‌بێت".
ژه‌نه‌راڵى پایز، ده‌شڵێت :" هه‌موو كورد سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی پێ خۆشه، چونكه قوربانى و خوێنڕشتنه‌كانى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیى بووه، منیش ده‌ڵێم (به‌ڵێ) بۆ ڕیفراندۆم له پێناوى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
bas news-
