لیژنه‌یه‌ك بۆ لیكۆڵینه‌وه له كوژرانى كچه ته‌مه‌ن 17 ساڵییه‌كه‌ى سۆران پێكهێنرا
نقیب هاوار ئه‌رگوشى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران ڕاگه‌یاند: "لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ت پۆلیسى سۆران، بنكه‌ى به‌ره‌نگاربووه‌ی توندوتیژى ئافره‌تانى سۆران و ئاسایشى سۆران به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوى كوژرانى (ڕۆژین)ى ته‌مه‌ن 17 ساڵ پێكهێنراوه، تا ئێستاش زۆر به‌ڵگه كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ستمان، هه‌ر بۆیه ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 9.7.2017 قسه‌ى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌رده‌بڕین".
نقیب زیبا مه‌لا عه‌بدول، به‌رپرسی بنكه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان له سۆران به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كوژراوه ئافره‌ته كه‌یسه‌كه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتى ده‌كرێت، تا ئێستاش هیچ كه‌سێك به‌هۆى تاوانه‌كه‌وه ستگیر نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئێمه وته‌ى دایك و باوكى كوژراوهكهمان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وان گومانیان له كه‌س نییه، هه‌ر بۆیه تا ئێستا هیچ سكالایه‌ك تۆمار نه‌كراوه".
ڕۆژى دووشه‌ممه 3.7.2017(ڕۆژین)ى ته‌مه‌ن 17 ساڵ له ماڵى خۆیاندا به كوژراوى دۆزرایه‌وه، كه به‌چه‌قۆ له گه‌رده‌نى و سكى درابوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا.
bas news-
