تەرمی ھاووڵاتییەکی رواندز لە چیایی بانەشانی ئاکۆیان دۆزرایەوە
پێشنیوەڕۆیی ئەمڕۆ پێنج شەممە، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و پۆلیس، تەرمی ھاووڵاتییەکیان لە چیای بانەشان ھێنایە خوارەوەو رەوانەیەی پزیشکی دادی سۆران کرا.
عیماد کەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، راگەیاند: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥/٧/٢٠١٧ ئاگادارکراینەوە، بەبوونی تەرمێک لە چیای بانەشانی گوندی ئاکویانی سەر بەشارۆچکەی رواندوز، بەناوی (م. ح. ق) لە دایک بووی ١٩٦٣ دانیشتووی شارۆچکەی رواندز ، لەلایەن تیمەکانمان لەبنکەی بەرگری شارستانیی رواندز، بەھاوکاری پۆلیسی رواندز و ھاووڵاتییانی ناوچەکە، تەرمەکە ھێنرایەوە خوارەوەو رەوانەی نەخۆشخانەی رواندز کرا، دوایی پشکنینەسەرەتاییەکان، ھۆکاری گیان لەدەست دانیدیاری دەکرێت".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "ھەرچەندە دەوترێت مردنی نابراو بەھۆی جەڵتە بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامەو چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکین بۆ زانینی ھۆکاری گیان لە دەستدانەکەی".
bas news-
