كرێكارێك به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانی گه‌رماوه گیانى له ده‌ستدا
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سه‌عدیه گیانله‌ده‌ستدانى كرێكارێكى به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانی گه‌رماوه له سنوورى شاره‌دێیه‌كه ڕاگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د سامر زه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سه‌عدییه ڕاگه‌یاند: "له گوندێكى سه‌ر به‌شاره‌دێى سه‌عدییه كرێكارێك له‌كاتى كاركردن له باڵه‌خانه‌یه‌كدا گیانى له ده‌ستداوه".
گوتیشی: "به‌پێى ڕاپۆرتى پزیشكى كرێكاره‌كه به‌هۆى ماندووبوونى زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمییه‌وه گیانى له ده‌ستداوه".
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكى گه‌رما ڕووى له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه و له هه‌ندێ ناوچه‌دا پله‌كانى گه‌رمى بۆ سه‌روو 50 پله‌ى سیلیزى به‌رزبووه‌ته‌وه.
شاره‌دێی سه‌عدییه ده‌كه‌وێته 35 كیلۆمه‌تر باشورى خۆرئاواى قه‌زاى خانه‌قین و 70 كیلۆمه‌تر باكوورى به‌عقوبه، یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستان و ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140 ى ده‌ستوورى عێراق.
bas news-
