واشنتۆن پۆست: پێویستە ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەربەخۆییی کوردستان بکات

واشنتۆن پۆست: پێویستە ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەربەخۆییی کوردستان بکات
سەرچاوەیەکی پێشووی سوپای ئەمریکا بە پێویستی زانی، وڵاتەکەی پشتیوانی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، وتارێکی (ڕۆناڵد گریفیس ئارلینگتۆن) ژەنڕاڵی خانەنشینی سوپای ئەمریکای بڵاو کردەوە، کە تیایدا وێڕای ئاماژە بە کورد وەک باشترین و دڵسۆزترین هاوڕێی ئەمریکا لە ناوچەکە کە توانیویانە ئازایانە شەڕی داعش بکەن و ببنە پارێزەری بەهاکانی مافی مرۆڤ و پەناگەیەکی ئارام بۆ کەمینە سەرکوتکراوەکان، دەنووسێت کە پێویستە ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان بکات بۆ سەربەخۆیی.

(ئارلینگتۆن) لە وتارەکەیدا هیوای خواستووە سەرکردەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا پشتیوانی لە هەوڵی هەرێمی کوردستان بکەن کە ئێستا هەنگاو دەنێن بەرەو دامەزراندن و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
kdp-
Top