بەیان سامی: خەڵکی کوردستان هەمان مافی خۆبەڕێوەبردنی خەڵکی کوبێکیان دەوێت
(هامڵتۆن سپێکتۆر) دیمانەیەکی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن لەگەل ڕۆژنامەیەکی کەنەدی بڵاو کردەوە و، سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان لەسەر دیاریکردنی داهاتووی سیاسی لە کوردستان کە بڕیارە ٢٥ی مانگی ئەیلوول ئەنجام بدرێت، (بەیان سامی عەبدولڕەحمان) دەڵێت، خەڵکی کوردستان زۆر بە ئاسایی دەیانەوێت مومارەسەی هەمان ئەو مافانە بکەن کە خەڵکی کوبێکی کەنەدا هەیانە.
ئەوەشی باس کردووە، کە خەڵک و حکوومەتی هەریمی کوردستان ویستوویانە لەگەڵ بەشەکانی دیکەی عێراق کار بکەن، بەڵام بەغدا خەڵکی کوردستانی وەک هاوبەشێک نەویستووە. بۆیە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە خەڵکی کوردستان بدرێت مومارەسەی مافە دیموکراتییەکانی خۆی بکات، مافێک کە خەڵک لە سەرتاسەری جیهاندا هەیانە.
kdp-
