محەمەد ئیلخانی: شەممەی دابێ بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی نوێنەرە دەستنیشانکراوەکانی ڕیفراندۆم کۆ دەبنەوە
زۆرینهی لایهنه سیاسییهكانی هەرێمی كوردستان له كۆبوونهوهی ڕۆژی 7/6/2017دا، به سهرپهرشتیی سهرۆكی ههرێمی كوردستان بڕیاریان دا، له 25/9/2017دا ڕیفراندۆم بۆ سهربهخۆییی كوردستان ئهنجام بدرێت و لایهنه سیاسییهكان نوێنهری خۆیان بۆ ئهو پرسه دهستنیشان بكهن. ئێستا تەواوی لایەنە سیاسییەکان نوێنەری خۆیان دیاری کردووە، تەنیا کۆمەڵ و بزووتنەوەی گۆڕان نەبێت.
نوێنەری دەستنیشانکراوی ڕیفراندۆم لە پێکھاتەی تورکمان، (محەمەد ئیلخانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە ڕۆژی شەممە لیژنەی ڕیفراندۆم لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ڕیفراندۆم دەکرێت، چونکە پێشتر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کراوە و ئەمجارە کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکارییەکان دەکرێت.''
(محەمەد ئیلخانی) گوتی: ''لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە دروستکردنی شاندێک دەکرێت بۆ ئەوەی لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات و جگە لەوەش، سەردانی وڵاتانی دراوسێ و ئەورووپا و ئەمەریکا بکات.''
(محەمەد ئیلخانی) گوتیشی: ''لەو کۆبوونەوەیەدا ھەموو ئەو لایەنانە بەشدار دەبن، کە نوێنەریان بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم دیاری کردووە.''
هەر پێوەست بەم پرسە، سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان (باپیر کامەلا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئێمەش وەکو پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان نوێنەری خۆمان دیاریکردووە و لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی لیژنەی ریفراندۆم لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئامادە دەبێت.
kdp-
