سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مستەفا ئامێدی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مستەفا ئامێدی دەکات
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز کاک مستەفا حسێن ئامێدی (مدیر)
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ئەحمەدی براتانمان پێگەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی کاک ئەحمەد بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
مەسعوود بارزانی
kdp-
Top