روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەبا سەبارەت بەدابینكردنی كارەبا بۆ پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە
لە بارەی ئەم كێشەیەشەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كارەبا پێی راگەیاندین كە وەزارەتی كارەبا چەندین جار داوای هاوكاریی لەوەزارەتی شارەوانی كردووە بەمەبەستی صیانە و چاككردنەوەی تۆڕەكانی كارەبا لەكاتێكدا وەزارەتی ناوبراو لە 40%ی داهاتیان بۆ خۆیان خەرج دەكرێت و وەزارەتی كارەبا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ تەرخان نەكراوە لەداهاتی كارەبا و هیچ بڕە پارەیەكیشی لە بڕی خەرجكردنی وزەی كارەبا بەوەزارەتی كارەبا نەداوە كە ئەمەش ئەركێكی قورسە لەسەر وەزارەتی كارەبا.
وەزارەتی كارەبا رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەروەكو خۆیەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەر كارەبا بەهۆی وەرزی هاوینەوە، ئەمە لەكاتێكدا پرۆژەكانی ئاو كارەبای خۆیان وەردەگرن بەبێ گرفت، هەربۆیە هەر كێشەیەك لەكەمی ئاو دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لەوەزارەتی شارەوانی.
محمد سلێمان
