سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیر کران

 سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو دزی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/7/2017 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا کە، تێدا ھاتووە: "رۆژی 24ی حوزەیرانی 2017 ، ھاووڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەبی دانیشتووی شوقەکانی گاردن ستی، لە شاری سلێمانی سکاڵای دزینی 90 ملیۆن دینار لای پۆلیسی سلێمانی تۆمار کرد، دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانییان بەیانی رۆژی 4/7/2017 دوو تۆمەتبار لەشاری سلێمانی دەستگیر بکەن".

پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "دوای پشکنینی ماڵەکەشیان، توانرا دەستبگیرێت بەسەر دوو دەفتەر دۆلار و 500 ھەزار دیناری عیراقی و بڕێک زێڕدا، لە ئێستاش تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر بەندن".










باسنیوز
Top