بارزانی لەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەی ریفراندۆم کۆ دەبێتەوە
ئەبو کاروان، نوێنەری حزبی شیوعیی کوردستان لە کۆمیتەی ریفراندۆم رایگەیاند، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 8.7.2017 ئەنجام دەدرێت.
جگە لە بزووتنەوەی گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی، زۆربەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان نوێنەریان بۆ کۆمیتەی ریفراندۆم دیاری کردووە.
ئەبو کاروان هەروەها رایگەیاند، کە رۆژی شەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کۆ دەبێتەوە، بەبێ ئاماژەکردن بە تەوەری کۆبوونەوەکە.
پێشتر لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
باسنیوز
