ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: سەرەنجام گۆڕان و کۆمەڵیش نوێنەری خۆیان بۆ ڕیفراندۆم دیاری دەکەن

 ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: سەرەنجام گۆڕان و کۆمەڵیش نوێنەری خۆیان بۆ ڕیفراندۆم دیاری دەکەن
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "قۆناغەکانی پرسی ریفراندۆم باش چووەتە پێش و تەنیا گفتوگۆی گۆڕان و کۆمەڵ ماوە کە دەبێت لەناو خۆیاندا بڕیاری کۆتایی لەو بارەوە بدەن".

نووری حەمەعەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: "گەلی کوردستان ئەمساڵ بڕیاری خۆی دەدات، ناکرێت هیچ لایەنێک لەژێر هیچ پاساوێکدا دژایەتیی ئەم پرسە بکات، چونکە دواجار بە زیانی داهاتووی کوردستان دەشکێتەوە".

لە درێژەدا گوتیشی "قۆناغەکانی پرسی ڕیفراندۆم باش چووەتە پێشەوە، بەڵام ئەوەی ماوەتەوە، گفتوگۆی سیاسییە لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و لەو بارەوە چاوەڕوانی دەکرێت بزانرێت کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان چی لێدێت".

گوتیشی: "دواجار ئەم پرسە دەبێت هەموومان بچنە ژێر بارییەوە و لە داهاتوودا کۆمەڵ و گۆڕانیش دێنە ناو پرسەکە و نوێنەری خۆیان بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم دیاری دەکەن".












باسنیوز
Top