شەڕی ڕەقە ناکۆکی دەخاتە نێوان چەکدارانی پەکەکە لە شنگال

 شەڕی ڕەقە ناکۆکی دەخاتە نێوان چەکدارانی پەکەکە لە شنگال
بەهۆی شەری ڕەقەوە کێشە دەکەوێتە نێوان چەکدارانی پەکەکە لە شنگال و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت: "پەکەکە دەیەوێت بەشێک لە چەکدارەکانی لە شەنگال بکشێنێتەوە بۆ ڕۆژئاوا".

بە فەرمانی پەکەکە بەشێک لە هێزەکانیان لە شنگال دەکشێنەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێشەوە بۆ ڕەقە، سەرچاوەیەکی سەربازی گوتی: "بەهۆی ئەو بڕیارەوە کێشە دەکەوێتە ناو پەکەکە لە شنگال و بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکانیان بە سەرکردایەتیی پەکەکەیان گوتووە و ئەرکیان پاراستنی شنگالە نەک ڕەقە".

وەحید باکۆزی فەرماندەی هێزی پیشمەرگە لە شەنگال گوتی: "بەڵێ کیشە لەناو پەکەکە دروست بووە و ئێزدییەکان وا تێگەیەندراون کە بۆ تۆڵەکردنەوە دەیانبەن بۆ ڕەقە و ئێستاش لەناو خۆیاندا تووشی گرفت بوون و ڕەنگە لە داهاتوودا ئاڵۆزی بۆ ناوچەکە دروست بکەن".

هاوکات ئەمڕۆ کاروانێکی چەکداری پەکەکە بەناوی (یەژەشە)لە شەنگالەوە براون بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێشەوە بۆ ڕەقە.












باسنیوز


باسنیوز
Top