خێرخوازێك بڕی 500 ملیۆن دینارمان به‌خشیه پڕۆگرامی ڕه‌نجی شه‌هیدان
حاجی ئیدریس سێودین سورچى وه‌ك خۆی ده‌یگڕێته‌وه، خه‌ونی منداڵی ئه‌و بووه كه ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌زگایه‌كی فه‌رمی هه‌بێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئازارى خه‌ڵكی لێقه‌وماو، چونكه پێی وایه ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ده‌ستی ده‌كه‌وێت له پڕۆژه بازرگانیه‌كانی ده‌بێت به‌شى ئه‌وانی لێ ده‌ربكات، بۆیه له دیمانه‌یه‌كدا چه‌ند پرسیارێكی ئاڕاسته كرد و به خه‌نده‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه.
•سه‌ره‌تا چۆن ده‌ستتان به‌و پڕۆژانه‌وه كرد؟
له ده‌سپێكدا كارم بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قام و شوێنه گشتى و مزگه‌وته‌كان بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه خه‌ونی منداڵی من بوو پڕۆژه‌كه بكه‌م به ڕێكخراوێكی خێرخوازیی و ده‌رگا بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌مه‌وه كه پێویستیان به هاوكارى ئێمه هه‌یه و ژیان ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون و ده‌ره‌قه‌تی سه‌ختیه‌كانی ژیان نایه‌ن.
•ئایا كارى خێرخوازی لاى ئێوه نه‌بووه‌ته ڕێگایه‌ك بۆ ناساندنی خۆتان یان هیچ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت له پشته‌وه‌ى ئه‌و كارانه‌وه نیه؟
نه‌خێر، چونكه به‌نیازنیم بیر له‌وه بكه‌مه‌وه ڕۆژێك له ڕۆژان تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت ببم و پۆستێكم هه‌بێت، من له ڕێگه‌ى كاره مرۆییه‌كانه‌وه ده‌مه‌وێت خه‌ڵكی سه‌رمایه‌دار بێنمه‌وه سه‌رهێل و به‌یه‌كه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست هه‌ژاری له كوردستان نه‌هێڵین و ئه‌ركی حكوومه‌تیش سووك بكه‌ین، به‌تایبه‌ت له‌و ڕۆژگاره سه‌خته‌ى پێیدا تێپه‌ڕده‌بین، ڕۆژانه سه‌دان خه‌ڵكی داماو ڕوومان تێده‌كات.
•كێ لاى ئێوه مووچه‌ی مانگانه‌ی پێده‌درێت؟
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى له‌ژێر ده‌ست دایه، (300) فه‌قێی مزگه‌وت و زیاتر له 1000 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت لاى ئێمه مووچه‌یه‌كی ڕه‌مزیان پێده‌درێت، جگه له‌و قوتابیانه‌ى كه به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ى خوێندنه‌وه ڕوومان تێده‌كه‌ن، ئێمه‌یش ئه‌وان به نه‌وه‌ى داهاتوو ده‌زانین و به خۆشحاڵییه‌وه هاوكاریان ده‌كه‌ین و زه‌ماله‌ى خوێندنیان بۆ دابین ده‌كه‌ین.
•تا ئێستا كارێك بۆ پێشمه‌رگه و شه‌هید و خانه‌واده‌كانیان كراوه؟
بێگومان، له سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ى ڕووی له كوردستان كرد ئێمه به‌رده‌وام تیمێكی تایبه‌تمان له میحوه‌ره‌كاندا جێگیر كردبوو بۆ دابین كردنی خۆراك و ژه‌مه نانی برا پێشمه‌رگه‌كان، جگه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌دان خێزانی شه‌هیدی شه‌ڕی داعش و هاوكارى بێ‌سنوور بۆیان، چونكه ئه‌وه ئه‌ركێكه له‌سه‌ر شانی ئێمه و ده‌بێت ئێمه هه‌میشه پشتیوانی ئه‌وان بكه‌ین كه به خوێنی سووری خۆیان به‌رگری له خه‌ونی ئێمه و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
•به‌شداریتان له به‌رنامه‌ى ڕه‌نجی شه‌هیدان كرد و ئه‌و بره پاره‌یه چه‌ند بوو كه به‌خشرایه خێزانی شه‌هیدان؟
ئه‌گه‌رچى هێشتا ئێمه پێمان وایه هیچمان بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌ش به حاڵی خۆمان به‌شداریمان كرد له به‌رنامه‌ى ڕه‌نجی شه‌هیدان و 500 ملیۆن دینارمان وه‌ك كۆمپانیای میلله‌ت به‌خشیه خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، هیچ كاتیش له هاوكارى كردنی ئه‌و خێزانانه سڵ ناكه‌ینه‌وه و به‌پێی توانای خۆمان ده‌ستى هاوكارى بۆیان درێژ ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان ڕۆڵه‌كانیان به نیشتمان به‌خشیووه.
•به‌و پێیه‌ى ئێمه ئاگادارین جگه له هاوكارى چه‌ند خانووێك بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان دروستكرا و دواتر دابه‌شكرا ئایا ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌ك بوو هاوكارى كه‌سێكی دیكه‌ى له‌گه‌ڵ دابوو، یان ژماره‌ی ئه‌و خانووانه چه‌ند بوون؟
ئێمه ویستمان پڕۆژه‌كانمان فراوان بكه‌ین بۆ گرنگیدان به‌وانه‌ى كه له پێناوی ئێمه‌دا گیان ده‌به‌خشن، بۆیه له‌و سۆنگه‌وه ده‌ستمان كرد به دروستكردن خانوو شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ ده‌ربازبوون له كرێچیهتی و دواتر به ئاماده‌بوونی لێژنه‌یه‌كی باڵا به‌سه‌ریان دابه‌شمان كرد و بوو به ده‌رگایه‌ك بۆ لابردن و كه‌م كردنه‌وه‌ى خه‌مه‌كانی ئه‌وان، چونكه خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان چاویان بڕیووه‌ته ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى ئاوڕێكی جیدیان لێبده‌ینه‌وه، ئێمه‌ش هاوكارى ئه‌وان به ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌زانین.
•چی بۆ ئاواره‌كان كراوه؟
هیچ كات درێخیمان نه‌كردووه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و ئاواره‌كان،ئێمه به دیكۆمێنت و داتا قسه ده‌كه‌ین و به‌ڵگه‌ی تایبه‌تمان له‌به‌ر ده‌ست دایه بۆ چالاكییه‌كانمان له نێو كه‌مپ و ئاواره‌كاندا، كاركردنی ئێمه به پێكهاتنی لێژنه‌یه‌كی باڵا بووه له كۆمپانیای میلله‌ت و ده‌زگای خێرخوازی (حاجی ئیدریس سێودین سورچى) ، كه به‌رده‌وام پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كان و خۆراك و جل و به‌رگ و پێداویستی دیكه‌مان له سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كان دابین كردووه، ئێستایشى له‌گه‌ڵدابێت ئێمه به‌رده‌وامین له هاوكارى و دابین كردنی پێداویستیه‌كان بۆ كه‌مپه‌كانی (حه‌سه‌ن شام) و هتد...
•هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی بارزانی دا هه‌یه بۆ كاره مرۆییه‌كان؟
بێ ئه‌وان هیچ پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازی سه‌ر ناگرێت، چونكه به ڕاستی ئه‌وان به‌رنامه‌یه‌كی جوانیان ئاماده كردووه بۆ دابه‌شكردنی كه‌ل و په‌ل و خۆراك و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان، به‌ڵێ ئێمه هه‌میشه له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی بارزانی، بۆ هاوكارى ئاواره‌كان و خه‌ڵكی لێقه‌وماوی موسڵ و ناوچه‌كانی تر.
•كه‌سێك هه‌یه پشكی له كۆمپانیای میلله‌ت هه‌بێت و ڕێگه‌ى به تۆ دابێت خاوه‌ندارییه‌تی كۆمپانیاكه بكه‌یت؟
به‌ڵێ، (لوقمان)ـى برام له من گه‌وره‌تره و نیوه‌ى پڕۆژه‌كانیش له‌گه‌ڵ مندا هاوبه‌شه، به‌ڵام هه‌میشه سوپاسى ده‌كه‌م، كه ئه‌و زیاتر پرس و ڕاوێژ به من ده‌كات، چونكه پێی وایه له كارى بزنسمانی دا نه‌خشه و ڕێگاكانی من سهركهوتووترن، بۆیه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كانی به من سپاردووه و خۆی له‌و به‌رپرسیارێتیه به دوور گرتووه.
•پڕۆژه‌ی داهاتووتان چی ده‌بێت؟
پڕۆژه‌ى داهاتووى من كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ ده‌بێت، بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ى ڕوو له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر، بۆیه ده‌مه‌وێت له په‌راوێزی پڕۆژه خێرخوازییه‌كاندا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش بكه‌مه‌وه، خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت تێیدا سوودمه‌ند ببن و بارگرانیان له‌سه‌ر كه‌م بكه‌مه‌وه و چیتر له ڕوو له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانیان.
•له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌ركتان سه‌ختتر نه‌بووه؟
زۆریش، چونكه ئه‌م ساڵ خه‌ڵك زیاتر پێویستی به هاوكارییه، به‌تایبه‌ت نه‌بوونی مووچه و قه‌یرانی دارایی، ئێمه‌یش به‌پێی توانای خۆمان هاوكاریمان كردوون، جگه له دابه‌شكردنی هه‌زاران كارتۆن خورما بۆ مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر، له كاتی ڕۆژوو شكاند و به‌ر بانگ كردنه‌وه، به‌ڵام هیچ كات حه‌زم له‌وه نه‌بووه ناوم له‌و پڕۆژانه دابێت، چونكه ده‌بێت ئه‌وه بڵێم، من كار بۆ ناوبانگ و ده‌رخستن ناكه‌م له نێو میدیاكاندا، به‌ڵكو هیچ كاتیش بیرم له كارى سیاسى و خه‌ونی كورسى و پۆستی حكوومی نه‌بووه، بۆیه ئه‌و به‌شه‌ى كه خودا پێی داوم ده‌مه‌وێت به‌شى هه‌ژارانی تێدا بده‌م بۆ ئه‌وه‌ى ویژدانم ئاسووده بێت و دڵی هه‌ژارێك ڕازی بكه‌م و چه‌ند ساتێك له خه‌مه‌كانی ژیان دووركه‌وێته‌وه.
ئا. خليل بله يى
