لە تەلەعفەر داعش کۆمەڵکوژی دەکات

 لە تەلەعفەر داعش کۆمەڵکوژی دەکات
سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە داعش لە شاری تەلەعفەر کۆمەڵکوژی دەکات و سەدان ژن و منداڵ و گەنجی گوللەباران کردووە.

ئایدن مەعرووف، سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "١٥٠ هاووڵاتیی سڤیل لە عەیازیە و 50 هاووڵاتیی دیکەش لەناو سەنتەری تەلەعفەر لەلایەن داعشەوە دەستگیر کراون کە ویستوویانە بێنە سنووری پیشمەرگە و دواتر لەلایەن داعشەوە سەرجەمیان گوللەباران کراون".

گوتیشی: "ئەوانەی لەناو براون ژن و منداڵیان تێدا بووە".

ھاوکات ئاماژە بەوەش دەکرێت کە داعش ماوەی چەند مانگێکە خەڵکی تەلەعفەری وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار ھێناوە کە زۆربەی دانیشتوانەکەی تورکمانن و رێگەی بە چوونە دەرەوەیان لە شارۆچکەکە نەداوە.














باسنیوز
Top