وه‌زیری شاره‌وانی : به‌منزیكانه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش دابه‌شده‌كرێت
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان كه ئه‌مڕۆ ده‌قه‌كه‌ی بڵاوده‌بێته‌وه، نه‌ورۆز مه‌ولود باس له كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و پڕۆسه‌ی ته‌ملیككردنی موڵك و كه‌رتی گه‌شتیاری و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ زیادكردنی داهات ده‌كات.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان، وه‌زیری شاره‌وانی ده‌ڵێت "دوای دانانی لیژنه‌یه‌ك، كه پێكهاتبوو له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و شه‌هیدان ئه‌نفالكراوه‌كان چه‌ندین بریار و راسپارده‌ی گرنگ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته درا، ئێستا پرۆسه‌كه چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردن و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش دابه‌شده‌كرێت".
نه‌ورۆز مه‌ولود باس له‌وه‌شده‌كات، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، به پشت به‌ستن به داهات و سوود وه‌رگرتن له داهاتی وه‌زارت (115) پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێكراون.
خه‌ندان
