توركیا دەیەوێ بە 70 رۆژ ده‌ست به‌سه‌ر عه‌فریندا بگرێت
ئه‌گه‌رچی تا ئێستە به فه‌رمی توركیا راینه‌گه‌یاندووه كە دەیەوێ په‌لاماری عه‌فرین بدات، به‌ڵام شڕۆڤه‌كارانی بواری سه‌ربازی نیه‌تی توركیا له‌م رووه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئانتۆن مارداسۆف له وتارێكیدا كه ئه‌مڕۆ له رۆژنامه‌ی (سڤۆبۆدنایه)ی رووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاشكرای ده‌كات كه توركیا به هاوكاری رووسیا ده‌چێته ناو عه‌فرینه‌وه.
بەگوێرەی نووسهرەكە، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌رگه‌ی شۆیگو وه‌زیری به‌رگری رووسیا باسیان له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین كردووه. دوای ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه له ئه‌مریكا نزیك بووه‌وه و رووسیا ناچار كرا له عه‌فرین بكشێته‌وه، بۆیه رووسیا ده‌یه‌وێت له عه‌فرین پاڵپشتی توركیا بكات بۆ وه‌ده‌رنانی یه‌په‌گه.
نووسه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی كه‌وتووه، ده‌ڵێ ناوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه خه‌نجه‌ری فوراتە، هه‌روه‌ها پێشبینییان كردووه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 70 رۆژ بخایه‌نێت.
bas news-
