په‌رله‌مانتارێكی تری هه‌ده‌په بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو
میزگین ئیرگات ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر بازنه‌ی شاری ئیزمیر، له ساڵی 2015دا له میتینگێكدا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی كارێزما ناوبرد، هه‌روه‌ها له‌ناو جه‌ماوه‌ردا پەسنی ئۆجه‌لانی دابوو.
له‌سه‌ر ئه‌و قسانه داواكاری گشتیی ئیزمیر دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كرده‌وه، ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م رۆژی دانیشتنه‌كه‌ی بووه. ئیرگات بۆ خۆی ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا نه‌بووه و ته‌نیا له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌رگری له خۆی كردووه، به‌ڵام دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه، چونكه وه‌كو كه‌سێكی راكردوو له یاسا تۆمه‌تبار كرا.
پارێزه‌ره‌كانی داوایان كردووه دۆسیه‌كه‌ی دابخرێت، چونكه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ریدا ساغ بووه‌ته‌وه، شایه‌نی ئه‌وه نییه كه له‌سه‌ری زیندانی بكرێت، به‌ڵام دادوه‌ر گوتوویه‌تی چونكه بۆ خۆی لێره نییه، ده‌بێت ده‌ستگیر بكرێت و پاشان بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ده‌درێت.
bas news-
