.. لە سلێمانی کۆگایەکی نەوت و گاز گڕی گرت
کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای سلێمانی- عەربەت، کۆگایەکی بەنزین و گاز ئاگری گرت.
لەشوێنی ڕووداوەکە ڕای گەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 4/7/2017 کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی، کۆگایەکی گاز و بانزین گڕی گرتووە و لەئێستا تەواوی تیمەکانی بەرگری شارستانی لەشوێنێ ڕووداوەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو: "کارمەندێکی پۆلیسی فریاکوتن برینداربووە، لەگەڵ کارمەندێکی تیمەکانی بەرگری شارستانی".
ئاشکراشی کرد: "لەنێو کۆگاکەدا ئۆتۆمبێلێک سووتاوەو تائێستا دیار نییە ئاخۆ ھیچ کەس لەنێو کۆگاکەدایە".
bas news-
