بەھۆی گڕگرتنى عه‌مباره‌كه‌وه‌ گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بریندا بوو

 بەھۆی گڕگرتنى عه‌مباره‌كه‌وه‌ گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بریندا بوو
ماوەی چەند کاتژمێرێکە عەمبارێکی بانزین و نەوت له‌ سنوورى سلێمانى گڕی گرتوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنێ ئاگرەکەن، به‌هۆى ئاگره‌كه‌شه‌وه‌ گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سلێمانى، بریندار بوو.
له‌ نزیك ڕووداوه‌كه‌، ڕای گەیاند :" کەمێک پێش ئێستا لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ( ڕێکان جەمال )، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بریندار بوو".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوتەبێژی بەرگری شارستانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

پێشتر سامان نادر، بەڕێوه‌بەری سەنتەری فریاکەووتنی خێرا ڕاگەیاند:" بەھۆی زۆری ئاگرەکەوە تائێستا ٣٤ کەس بریندابوون کە برینی چوار کەسێان قورسە".
bas news-
Top