رۆژنامەنووسێكی فەرەنسی خەڵاتی (ئەلبێرت لۆندەر)ی پێ بەخشرا

رۆژنامەنووسێكی فەرەنسی خەڵاتی (ئەلبێرت لۆندەر)ی پێ بەخشرا



ئەم ڕۆژنامەنووسە فەرەنسیەی پێش دوو هەفتە لە كاتی شەهیدبوونی رۆژنامەنووس بەختیار حەداد لە مووسڵ، ئەویش بریندار بوو، ئەمڕۆ خەڵاتی (ئەلبێرت لۆندەر)ی پێ بەخشرا.


سامویڵ فۆرای رۆژنامەنووسی فەرەنسی تەمەن 36 ساڵ، وەك رۆژنامەنووسێكی سەربەخۆ لە عێراق كار دەكات، ئەمڕۆ خەڵاتی (ئەلبێرت لۆندەر)ی بۆ ساڵی 2017 پێ بەخشرا، بەرانبەر ئەو كارانەی ئەمساڵ لە ناوچەكە ئەنجامی داون.


فۆرای لەوەتەی پایزی 2016وە راپۆرتەكانی لە شاری مووسڵەوە بۆ رۆژنامەی (لۆفیگارۆ)ی فەرەنسی دەنێرێت.


ئەم ڕۆژنامەنووس پێش دوو هەفتە لە مووسڵ، كە هاوكاری بەختیار حەداد رۆژنامەنووس و وەرگێڕی كورد بوو، لە رووداوێكدا بریندار بوو، لەو كاتەی بەختیار حەداد و ڤیرۆنیك رۆبێر و تیڤان ڤیڵنۆڤ شەهید بوون.

bas news-
Top