وهزارهتی بازرگانی و پیشهسازی: "بۆ زیادکردنی داھات، حکوومەت کارگە لەکارکەوتوەکانی دەفرۆشێت"
پەیوەست بە ھەوڵەکانی حکوومەتی كوردستان بۆ زیادکردنی داھاتی گشتی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی (عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (31) کارگە و زەوی و خانووی موڵکی لە وەزارەت ھەیە، ئەم کارگە و زەوی و موڵکانەش سودێکی ئەوتۆیان نەبووە، یان داھاتیان نەبووە ھەندێکیان خەرجییەکی زۆریشیان لەسەر حکوومەت ھەبووە، بۆ ئەوهی بتوانین خەرجیی حکوومەت کەمبکەینەوە و داھاتی زیاد بکەین، بڕیارێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانهوه بۆمان ھات بۆئەوەی سەرجەم ئەو کارگە و موڵک و ماڵانە بە کەرتی تایبەت بکرێن و سودی زیاتریان لێ وەربگیرێـت، بەکەرتی تایبەت بفرۆشرێن یاخود بەکرێ بدرێت بەکەرتی تایبەت بۆ ئەوەی داھاتیان زیاتر بێت."
(ناوەندەیی) گوتیشی: "ئەم کارە سود دەگەیەنێت بە حکوومەت و، خەرجی لەسەر حکوومەت کەمدەکاتەوە کە لە قازانجی میللەتە ئەم بڕیارە دراوه، ئەو داھاتە بەتەواوی پارەکەی دەچێتەوە خەزێنەی حکوومەت، چونکە ئیشی حکوومەت ئەوەیە کەرتی تایبەت بەرەو پێش ببات و لەم حاڵەتەشدا ھەلی کار پەیدادەبێت و باجی کارگەکانی کەرتی تایبهتیش داھاتێکە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان."
kdp-
