موستەفا ئۆزجەلیک: وڵاتێک نەماوە بەناوی عیراق؛ دەبێ کوردستان سەربەخۆ بێت
بڕیاره له ٢٥ی ٩ی ئه‌مساڵدا پڕۆسه‌ی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان بەڕێوە بچێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی ڕاسپاردووه ئاماده‌كاریی ته‌واو بكات.
(موستەفا ئۆزجەلیک)، بە ماڵپەڕێ فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ شتێک نەماوە بە ناوی (دەوڵەتی عێراق)، ئەم وڵاتە تەنیا لە سەر کاغەز هەیە و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە شتێک بەسەر کورددا بسەپێنێت، سەپاندن دژی مافی مرۆڤە، لەبەر ئەوەش ئێمە بانگ لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەکەین، بۆ ئەو جەنگەی لە دژی داعش و لە دژی تیرۆر، لە ڕۆژهەلاتی ناویندا هەیە، تەنیا گەلی کورد و کوردستان هاوکار و پشتیوانتان بووە و ئەمڕۆش گەلی کورد دەیەوێت ئیرادەی خۆی بهێنێتە گۆڕەپان و ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامی دەدات، ئێوەش ئەو پشتگیرییەی کە لەم چەند ساڵەی دواییدا پیشکێشی هەرێمی کوردستانتان کردووە، بەهێز تر و فراوانتری بکەن و بەردەوام بن و پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و پشتگیریی داوای سەربەخۆییی گەلی باشووری کوردستان بکەن.''
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاش پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراق ئاره‌زوومه‌ندانه له‌گه‌ڵ هێزه عێڕاقییه‌كاندا زۆر هه‌وڵی دا عێراقی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی حه‌قیقی دابمه‌زرێننه‌وه، به‌ڵام نه ئه‌مه كرا و نه ده‌ستووریش، كه له سه‌دا هه‌شتای عێراقییه‌كان ده‌نگیان بۆی دابوو، جێبه‌جێ كرا.
(ئۆزجەلیک) ئەوەیشی گوت: ''سەربەخۆییی باشووری کوردستان لە داوایەکی سیاسی زیاترە و، باشووری کوردستان لە ڕووی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و ئابوورییەوە توانیویەتی خۆی ڕابگریت و بووەتە دواین ڕێگا؛ تا ئەمڕۆش حکوومەتی هەرێم خۆی لەگەڵ عیراق گرت و ژیانی سیاسیی لەگەڵ ئەوان هەڵبژارد، کەچی حکوومەتی عێراق سیاسەتی تاکلایەنی هەڵبژارد و بە سیاسەتی خۆی مووچە و بوودجەی خەڵکی کوردستانی بڕی و بە سیاسەتی برسیکردن لە بەرانبەر خەڵکدا وەستا و هەمووی ئەو ڕێکەوتنامانەی هەرێم لەگەڵی بەستبوون، هەڵیوەشاندنەوە و ئێستاش جگە لە سەربەخۆیی، هیچی بۆ کوردان نەهێشتووەتەوە.''
(ئۆزجەلیک) دەشڵیت: ''ئێمە بانگ لە تەواوی کوردانی دنیا دەکەین، سەربەخۆییی باشووری کوردستان دەبێتە دەرگای کردنەوەی ئازادی و سەربەخۆییی هیزی نەتەوەی کورد بەهێزتری دەکات و دەبێتە ئەگەرێک کە زیاتر بڕوای کورد بە کورد بێت و بە هەر شێوەیەک بێت، دەتوانێت خۆی بەڕێوە ببات و سەربەخۆییی کوردستان دەبێتە ماڵ و ستارگەیەک بۆ تەوای کوردانی دنیا.''
kdp-
