لە ئەگەری چوونی حەشدی شەعبی بۆ حەویجە مەترسی لەسەر کەرکووک دروست دەبێت

 لە ئەگەری چوونی حەشدی شەعبی بۆ حەویجە مەترسی لەسەر کەرکووک دروست دەبێت
بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیر و راگەیاندنی پارتی لە کەرکووک ئاماژە بەوە دەکات، چوونی حەشدی شەعبی بۆ حەویجە مەترسی لەسەر ئارامی شاری کەرکووک دروست دەکات و دەڵێت: "دەبێت پێش ئازادکردنەوەی حەویجە ڕێککەوتن بکرێت".

کاوێز مەلا پەروێز گوتی: "تا ئێستا بڕیار لەسەر ئازادکردنەوەی حەویجە نەدراوە، رەنگە لە داهاتوودا بەهۆی حەشدی شەعبییەوە حەویجە مەترسی لەسەر کەرکووک دروست بکات، چونکە حکوومەتی عێراق نییەتی ئەوەیە کە هێزێک بباتە ئەوێ بۆ شیعە و لەژێر فەرمانی حکوومەتی عێراقدا بن بۆیە، ئەگەر پێشوەختە رێککەوتن نەکرێت بۆ ئازادکردنەوەی ئەو شارە کایگەریی لەسەر ئەمنیەتی کەرکووک دەبێت".


ئەوەشی خستەڕوو "هۆکاری ئازادنەکردنەوەی شارەکە پەیوەندیی بە دوو لایەنەوە هەیە و یەکەم سیاسی و دووەم سەربازی دەبێت ئامادەکاری تەواو بۆ هەردوو ڕەهەندەکە بکرێت و بەپێچەوانەوە رەنگە لە داهاتوودا گرفتی زۆر دروست بکات، چونکە بەشێکی زۆری ئارامیی شاری کەرکووک ئەوەیە کە حەویجە قوفڵ دراوە".












باسنیوز
Top