ئەوقاف دەستکاریی کات و ڕۆژی پرسە دەکات

 ئەوقاف دەستکاریی کات و ڕۆژی پرسە دەکات
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕای گەیاند، کە دەستکاری کات و ڕۆژی پرسە لە ھەرێمی کوردستاندا دەکرێت، ئەوەش لە پێناوی بەرژەوەندیی ھاووڵاتییاندایە.

نەبەز عەبدولحەمید، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە کەناڵی (کوردستان 24)ی ڕاگەیاند: "لە ھەرێمی کورستاندا پرسە بێ سەروبەرییەکی زۆری پێوە دیارە، بەو ھۆیەشەوە ئەمڕۆ سێشەممە 4.7.2017 وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەگەڵ لێژنەی فتوا و بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی کۆ بووەتەوە، تا ئێستاش لە کۆبوونەوەدان و پێیان باشبوو دەستکاریی ڕۆژ و کاتی پرسە بکرێت".

دەشڵێت: "ئێستا لە پارێزگای سلێمانی تەنیا ڕۆژێک پرسە ھەیە، لە ھەولێر و دھۆکیش 2 ڕۆژە، بەڵام گۆڕانکاری لە کاتەکانی پرسە لە شاری ھەولێردا دەکرێت و کەم دەکرێتەوە، ھەروەھا ئەو ئافرەتانەی لە پرسەکاندا قورئان دەخوێنن، دۆخەکەیان قۆستووەتەوە و پارەیەکی زۆر وەردەگرن، بەشێک لەوانەش مامۆستا نین و دۆخەکە دەقۆزنەوە، ئەوەش پێویستە چارەسەر بکرێت، بۆیە لە کۆبوونەوەکەدا ڕێنمایی دەردەکرێت و دواتر لە وەزارەتی ئەوقاف دەکرێتە بڕیار".











باسنيوز
Top