پەرلەمانتارێکی گۆڕان: رێبوار تاڵەبانی ئاگاداری دزیی نەوتی کەرکووکە

 پەرلەمانتارێکی گۆڕان: رێبوار تاڵەبانی ئاگاداری دزیی نەوتی کەرکووکە
لەو کاتەی بە تۆمەتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دادگایی دەکرێت، پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت و بە حاگاداربوون لە دزیی نەوت تۆمەتباری دەکات.



عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆمێنتێکدا لەژێر پۆستێکی کادیرێکی یەکگرتوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، نووسیویەتی، دەبووایە رێبوار تاڵەبانی ”قسەیەکی جددی“ کردبا.



عەلی حەمە ساڵح پێیوایە رێبوار تاڵەبانی ئاگاداری بەشێک لە دزییەکانی نەوتە لە کەرکووک و نووسیویەتی، ”شاھێد و ئاگاداری ھەندێک دزیی نەوتە“.



ئەو قسەیەی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لەکاتێک دایە، کە بڕیاربوو رۆژی دووشەممە 3.7.2017، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت بەهۆی بڕیاری بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، لە بەغدا دادگایی بکرێت، بەڵام پرۆسەکە دواخرا بۆ رۆژی 24.7.2017 .



باسنیوز
Top