بەشێک لە گۆڕان دژی کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتین
بڕیار وابوو گۆڕان و یەکێتی بۆ پرسی ریفراندۆم و ڕێککەوتنی نێوانیان، کۆبوونەوەی هاوبەش بکەن، بەڵام کۆبوونەوەکە دوا خراوە، بەپێی زانیاريەكان، دوێنێ، بەشێک لە هەڵسوڕاوان و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتمانیی گۆڕان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە و لە کۆبوونەوەکە بڕیاری ئەوەیان داوە کە کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی دوا بخرێت.
لەم بارەوە ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانیی کورستان گوتی: "گرنگە گۆڕان و یەکێتی کۆببنەوە و لە کۆبوونەوەکە بڕیار لەسەر پرسە گرنگەکان بدرێت، بۆیە یەکێتی چاوەڕوانی گۆڕان دەکات بۆ ئەو کۆبوونەوە".
باسنیوز
