وەزارەتی پێشمەرگە پێداچوونەوە بە سیستەمی بەرگریی کوردستان دەکات
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، وەزارەت سەرقاڵی دانانی پرۆژەیەکە بۆ دانانی پلانی ستراتیژیی ئەمنیی هاوبەشی هەموو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
ئەو پلانە ستراتیژییە پێشمەرگە دەکاتە یەک هێز و بە یەکشێوە سنوورەکانی باشووری کوردستان دەپارێزن.
جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بڕیاریانداوە لێژنەیەکی باڵا لە وەزارەت و یەکەکانی 80 و 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە پێکبهێنن بۆ پێداچوونەوە بە هێڵی بەرگریی بکەن و بەهێزیان بکەنەوە.
باسنیوز
