کەمپێکی ئاوارە عێراقییەکان لە ئەنبار دادەخرێت
دوای تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کەمپێکی ئاوارە عـێراقییەکان لە پارێزگای ئەنبار، حکوومەت بڕیاری داخستنی ئەو کەمپە دەدات.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 2.7.2017، خۆکوژێک، کە جلی ژنانەی پۆشی بوو، خۆی لە ناو کەمپی (60 کیلۆ) لە شارەدێ وەفا لە رۆژئاوای شاری روومادیی سەنتەری پارێزگای ئەنبار، تەقاندەوە.
تەقینەوەکە بووە هۆی کوژرانی 14 کەس، کە ئەفسەرێکی پۆلیسیشیان تێدا و برینداربوونی 13 کەسی دیکە، کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون.
شەوی یەکشەممە حکوومەتی خۆجێی ئەنبار و بە هەماهەنگیی حکوومەتی عێراق بڕیاری داخستنی کەمپەکەی داوە و ئاوارەکانیش، کە بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و شەڕی تائیفیی عێراق لە ناوچەکانی خۆیان هەڵاتوون، گواستراونەتەوە کەمپی (18 کیلۆ) لە رۆژئاوای روومادی.
bas news-
