رواندز.. پارەی ھاندان بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز، دەستکراوە بەپێدانی پارەی ھاندان بەسەر مامۆستایانی سنوورەکە.
سەدیق سەعید، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز، راگەیاند: "ھەوڵەکانی حکوومەت، وەزارەتەکەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە، بۆ دابینکردنی مووچەو مافەکانی مامۆستایان، ئەمڕۆ دووشەممە 3/7/2017 دەستکراوە بە پێدانی پارەی مانگی شوباتی 2017 ی ھاندانی مامۆستایان".
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز، ئەوەشی خستەڕوو: "داواکارین لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوورەکەمان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی ھاندانی مامۆستایان".
bas news-
