ئه‌مڕۆ یادی ئه‌فسانەیه‌كی سینەمای توركیا كرایەوە

ئه‌مڕۆ یادی ئه‌فسانەیه‌كی سینەمای توركیا كرایەوە
ئه‌مڕۆ توركیا یادی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌كانی بواری كۆمیدیا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌ویش كه‌مال سونه‌له‌ كه‌ به‌ (شه‌عبان) ناسراوه‌، ئه‌و 17 ساڵ به‌ر له‌ ئێستە كۆچی دوایی كرد.


ئه‌مڕۆ ده‌یان هاووڵاتی و خانه‌واده‌ی كه‌مال سونه‌ل چوونه‌ سه‌ر مه‌زاری شه‌عبان و له‌وێ تاجه‌ گوڵینه‌ و مومیان داگیرساند.


عه‌لی سونه‌ل كه‌ كوڕی شه‌عبانه‌ بۆ میدیاكان گوتی "زۆر بیری بۆنی باوكم ده‌كه‌م".


شه‌عبان به‌شداری له‌ ده‌یان فیلمی كۆمیدیدا كردووه‌ و توانیبووی به‌ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و رۆڵانه‌ جێگه‌ی خۆی له‌ دڵی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا بكاته‌وه‌. ئه‌و له‌ فیلمه‌كانیدا به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌سه‌ڵات گرتووه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌ی كۆمیدی و ته‌نز، بۆیه‌ توركیا شه‌عبانی پێ ئه‌فسانه‌ی هونه‌ری كۆمیدیایه‌.


گول سونه‌ل هاوسه‌ری شه‌عبان گوتی "تا دێت خۆشه‌ویستیی خه‌ڵك بۆ شه‌عبان زیاتر ده‌بێت، ئه‌و جگه‌ له‌وه‌ی نه‌وه‌ی خۆی ئه‌ویان ناسیوه‌ و خۆشیان ده‌وێت، نه‌وه‌ی ئێستە زیاتر ئه‌ویان چووه‌ته‌ دڵ و سه‌یری فیلمه‌كانی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ خه‌مه‌كانی ئێمه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌".


كه‌مال سونه‌ل ناسراو به‌ شه‌عبان، له‌ 10-11-1944 له‌ ئیسته‌نبۆڵ له‌دایك بووه‌ و له‌ 3-7-2000 به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
bas news-
Top