ئه‌مڕۆ یادی ئهفسانەیهكی سینەمای توركیا كرایەوە
ئه‌مڕۆ ده‌یان هاووڵاتی و خانه‌واده‌ی كه‌مال سونهل چوونه سه‌ر مه‌زاری شه‌عبان و له‌وێ تاجه گوڵینه و مومیان داگیرساند.
عه‌لی سونهل كه كوڕی شه‌عبانه بۆ میدیاكان گوتی "زۆر بیری بۆنی باوكم ده‌كه‌م".
شه‌عبان به‌شداری له ده‌یان فیلمی كۆمیدیدا كردووه و توانیبووی به به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و رۆڵانه جێگه‌ی خۆی له دڵی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا بكاته‌وه. ئه‌و له فیلمه‌كانیدا به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات گرتووه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی كۆمیدی و ته‌نز، بۆیه توركیا شه‌عبانی پێ ئه‌فسانه‌ی هونه‌ری كۆمیدیایه.
گول سونهل هاوسه‌ری شه‌عبان گوتی "تا دێت خۆشه‌ویستیی خه‌ڵك بۆ شه‌عبان زیاتر ده‌بێت، ئه‌و جگه له‌وه‌ی نه‌وه‌ی خۆی ئه‌ویان ناسیوه و خۆشیان ده‌وێت، نه‌وه‌ی ئێستە زیاتر ئه‌ویان چووه‌ته دڵ و سه‌یری فیلمه‌كانی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له خه‌مه‌كانی ئێمه كه‌م ده‌كاته‌وه".
كه‌مال سونهل ناسراو به شه‌عبان، له 10-11-1944 له ئیسته‌نبۆڵ له‌دایك بووه و له 3-7-2000 به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
bas news-
