كه‌ركووك.. دژی گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێی بچوك له لایه‌ن ئێرانه‌وه گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا
له شارى كه‌ركووك دژی گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێی بچووك له لایه‌ن حكوومه‌تى ئێرانه‌وه، گردبونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی شاره‌كه ئه‌نجام درا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (3-7-2017) له باخچه‌ى قه‌ڵای شاری كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و چالاكوانانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسان و كه‌سایه‌تى رۆشنبیر، گردبونه‌وه‌یه‌كى نا ڕه‌زاییان دژ به گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێی بچووك له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام دا و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌بڕی كه حكوومه‌تى ئێران هه‌ڵساوه به بڕینی ئاوى ئه‌و ڕووباره كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى نه‌رێنی خستووه‌ته سه‌ر كوردستان.
له‌و گردبونه‌وه‌دا ڕاگه‌یه‌نراوێكی ناڕه‌زایی خوێندرایه‌وه و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا" ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه حكوومه‌تى ئێران به پاساوى پڕكردنه‌وه‌ى به‌نداوێك، ئاوى زێی بچووكى له دیوى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه گرتوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه ژینگه و سروشتى ناوچه‌كه زیانى گه‌وره‌ى پێده‌گات".
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه زێی بچووك هه‌زاران ساڵه به شێوه‌ى سروشتى له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ باشوور دێت و هه‌میشه وه‌كو سامانێكى مرۆڤایه‌تى هاوبه‌ش ته‌ماشاكراوه و هه‌موو لایه‌ك له خێر و بێری هاوبه‌ش بوونه و له هیچ سه‌رده‌مێكدا وه‌كو كارتى فشار به‌كار نه‌هێنراوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه" هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و خۆجێی كه‌ركووك فشاره‌كانیان بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تى عێراق تاكو له ڕێگه‌ى پێوه‌ندییه بهتینهكهیهوه داوا له ئێران بكات ده‌ست له‌و كاره هه‌ڵبگرن و چیدى سزاى سروشتى و كشتوكاڵی و ئابورى كوردستان نه‌ده‌ن".
شوان ڕابه‌ر، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، دانیشتوى شاره‌دێی پردێی سه‌ر به كه‌ركووك، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: " گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێی بچووك له لایه‌ن ئێرانه‌وه كاریگه‌رییه‌كانى شۆڕ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته سنورى كه‌ركووك".
گوتیشی" به گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه‌ش زیانى گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به سروشت و ژینگه و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى، بۆیه زۆر گرنگه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌له بكات و داوا له ئێران بكات ئه‌و ئاوه به‌رده‌نه‌وه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ (باس‌نیوز) ڕایگەیاند، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەیوەندیمان پێوەکراوە کە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوی زێی بچوک دەکرێتەوە.
bas news-
