زێباری و باڵوێزی ئەمریكا باسی وردەكارییەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن

زێباری و باڵوێزی ئەمریكا باسی وردەكارییەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن


ئەمڕۆ دووشەممە هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ دۆگڵاس سلێمان باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا باسی وردەكارییەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات.


زێباری لە پایتەختی كوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا و شاندی یاوەری كردووە، بە درێژی باسیان لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كردووە، لای خۆیەوە دۆگلاس سلێمان هەڵوێستی ئەمریكای لەمبارەیەوە بۆ زێباری خستووەتەڕوو.


زێباری كە یەكێ لە سەركردەكانی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتییە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕیفراندۆم لەگەڵ لایەنەکان، ماوەیەكە زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ نوێنەری دیپلۆماسی وڵاتان ئەنجام دەدات.


دوای سەردانەکەی ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەولێر و دیداری لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و بڕیاریان لەسەر پێکهێنانی شاندێک بۆ لای هێزە سیاسییەکانی کوردستان دا، دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرپەرشتی بارزانی، حزبە كوردستانییەكان بە كۆی دەنگ بڕیاریان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا لە 25ی ئەیلوولی داهاتوو، كە لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام دەدرێت.

bas news-
Top